٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٩
سووتاندنی زیندانی چاکسازی هەولێر/22 کەس بریندار بوون

زیندانی چاكسازی گه‌ورانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن زیندانیانه‌وه‌ سوتێندرا و تیمه‌كانی به‌گری شارستانی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌هه‌ولێریش ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ میدیاکانی هەرێمی کوردستان نووسیان، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیكراوانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر، ئاگریان له‌ چاكسازیه‌كه‌یان به‌رداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك زیندانیكراو سووتاون و برینداربوون.

هەندێ لە میدیاکان رایانگەیاندووە کە زیاتر لە 20 زیندانی بریندار بوونە کە زیاترین ڕێژەی بریندار بوونەکە هی هەڵمژینی دووکەڵی ئاگرەکە بووە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: پێشتر زیندانیكراوانی چاكسازی گه‌وران ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیان به‌رامبه‌ر به‌ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتكردن و پێنه‌دانی مافه‌كانیان ده‌ربڕی بوو.

342/